
SNN-
تیمی هەژماری من رایگەیاند، پارەڕاکشیان لە ئامێری ئەو بانکەی کە هەژماری لێکراوەتەوە بە خۆڕاییە، بەڵام ئەگەر لە ئامێری بانکێکی دیکە پارە ڕابکێشرێت، کرێکە لە هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، تیمی “هەژماری من” رایگەیاند، هەموومان دەزانین ڕاکێشانی پارە لە ئامێری پارە ڕاکێشان بەخۆڕاییە ئەوکاتەی لە بانکەکەی خۆتدا (ئەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە) پارە ڕابکێشێت.
دەشڵێت: کە “بە پێچەوانەوە، بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بە کرێی (0.4%) دەکات بۆ هەر ڕاکێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانکێک، کە جیاواز بێت لەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە، بە مەرجێک هەزار دینار کەمترین کرێی ڕاکێشان دەبێت”.
ئەوەشی خستەڕوو کە کرێی پارەكێشان بەم شێوەیەیە:
بڕی 100,000 دیناری عێراقی ڕابکێشیت، عمولەکەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت.
(لەڕاستیدا دەبێت 400 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار)
بڕی 200,000 دیناری عێراقی ڕابکێشیت، عمولەکەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت.
(لەڕاستیدا دەبێت 800 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار)
بڕی 300,000 دیناری عێراقی رابکێشێت، عمولەکەی 1,200 دیناری عێراقی دەبێت.
بڕی 400,000 دیناری عێراقی ڕابکێشێت، عمولەکەی 1,600 دیناری عێراقی دەبێت.
بەڵام ئەگەر سوودمەندێک بڕی 500,000 دیناری عێراقی یاخود زیاتر ڕابکێشێت، عمولەکەی تەنها 2,000 دیناری عێراقی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کرێی ڕاکێشانی پارە لەنێوان کەمترینی 1,000 تاکو ئەوپەڕی 2,000 دینار دەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









