
تەرمی کوژراوێک لە سوپای تورکیا
SNN
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیەندراوێکی نوێی لەسەر بۆردوومانکردنی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 21 ئامانجیان پێکاوە، ھەروەھا کوژرانی سەربازێکی تورکیاشی لە گارە راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەند بۆردوومانێکیان لە ناوچەکانی مەتینا و گارە و خواکورک و قەندیل ئەنجامداوە، بەھۆیەوە 21 ئامانجیان پێکاوە، کە ئەشکەوت و کۆگا و حەشارگە و پەناگەی پەکەکە بوون، ژمارەیەک لە ئەندامانی پەکەکەش کراونەتە ئامانج.
ھاوکات وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، بەھۆی پێکدادانەکانەوە لە ناوچەی گارە، “عومەر فاتح ئایار” کە پلەدارێکی سەربازی تورکیایە کوژراوە، ئەوەش دوای ئەوەی بە برینداری بۆ نەخۆشخانە گواسترابووەوە.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









