مەسرور بارزانی لەکاتێکدا بانگهێشتی لوتکەی کەشوهەوا کراوە هەولێر لە خراپترین دۆخی ژینگەیدایە

ئاسمانی هەولێر
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئەیلول، نەسیر مەمەدۆڤ باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP29)ی کرد، کە وا بڕیارە لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە ئازەربایجان ئەنجام بدرێت.
بەپێی بەدواداچوونەکانی SNN، ئەم سەردانەی مەسرور بارزانی لە کاتێدایە کە دۆخی کەشوهەوا و ژینگەی هەولێر لەخراپترین ئاستیدایە بەجۆرێک بەهۆی بوونی 138 پاڵاوگەی نایاسای لەو شارەدا کە بەشێکی زۆری پاڵاوگەکان هی بەرپرسانی پارتین. دۆخی ژینگەی شارە بەرەو کارەساتی گەورە دەڕوات.
ماڵپەڕی مایکرۆسۆفتی ئەمریکی لە بەدواداچوونێکی خۆیدا، ئەوەی ئاشکراکرد، کە ژینگەی هەولێر نەک تەنیا هەوای کە تەنراوە بە گازی قورس و ماددە ژەهراوییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی خاک و ئاویشی بەهەمان شێوە تێکچووە، سەرەڕای ئەوەی کە ماڵپەڕە ئەمریکیەکە هۆشداری ئەوە دەدات کە هەوای هەولێر بەجۆرێک ژەهراوی بووە کە نەک تەنیا کەڵکی هەڵمژینی نییە بەڵکو نابێت بەر پێست و روخسارش بکەوێت، بۆیە داوا دەکات هاووڵاتیان زیاتر لە ماڵەکانیان بمێننەوە و پەنجەرەکانیشیان دابخەن.
لوتکەی ئەمساڵی جیهانیی کەشوهەوا (COP29) لە ماوەی نێوان 11 بۆ 22ـی تشرینی دووەم لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوە دەچێت.
کلیک لەم لینکە بکە بۆ خوێندنەوەی راپۆرتی ماڵپەڕە ئەمریکیەکە
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









