ئەنجامی كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆی شاندی ئابووری عێراق و هەرێم لە SNNەوە بزانە

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ بۆ جارێكی دیكە ئەنجومەنی ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە، بەگوێرەی دەرئەنجامی كۆبوونەوەكان هەردوولا لەسەر چەند خالێك ڕێككەوتنن كە گرنگترینیان چارەسەركردنی گرفتەكانی لیستی مووچە و هاوكات ناردنی پارەی مووچەی مانگی هەشت و ڕەوانەكردنی لیستی مووچەی مانگی نۆیە بۆ بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممەی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان هەردوولا لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتوون، لەوانە چارەسەركردنی كێشەی مووچە و دابینكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران، هاوكات بڕیاریشە سبەی لیستی مووچەی مانگی نۆ رەوانەی بەغدا بكرێت.
ئاماژەبەوەشكراوە، هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە كە لەسەر لیستی مووچەی مانگی حەوت كە وردبینی بۆ كراوە مووچەی مانگی هەشتیش ڕەوانە بكات، هەروەها هەردوولا ڕێككەوتوون كە لیژنەیەكی هاوبەش پێكبهێندرێت بۆ لابردنی بازگە گومرگییەكانی نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.
هەرلە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە كێشەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان و عێراق و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و پێدانی مۆڵەت چارەسەر بكرێت، هاوكات بۆ ئەومەبەستەش بڕیاریش درا هەفتەی داهاتوو شاندێكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاردرا كە كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان و عێراقیش تەنها باج بە یەك حكومەت بدەن، تۆماركردنی ناویان لە هەر حكومەتێك تۆمار بكرێت بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و نابێت دوو باج بۆ دوو حكومەت بمێنێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









