وەزیری دارایی عێراق داوایكردووە هەموو بڕگەكانی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لەهەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێن

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی شارستانی هەرێم بەهاوتاكراوی دابەشكرا بەڵام تا ئێستا ئەو یاسایە سەرجەم بڕگە و مادەكانی لەهەرێمی كوردستان بڕیاری لەبارەوە نەدراوە، بەتایبەت لەبارەی پێدانی ئیكرامییەی خانەنشینی كە لەعێراق 12 مووچەیە و لە هەرێم شەش مووچە، هاوكات تەمەنی خانەنشینی لەعێراق 60 ساڵە و لەهەرێم 63، بۆیە وەزیری دارایی عێراق داوایكردووە هەموو بڕگەكانی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لەسەرچاوەیەكی نزیك لە كۆبوونەوەكانی وەزیری دارایی عێراق و وەزیری داراری هەرێم دەستی كەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق پێخۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بە پابەند بوونی هەرێم بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی بەهاوتاكراوی، بەلام نیگكەران بووە لەوەی كە ئەو یاسایە بەسەر خانەنشینانی سەربازی جێبەجێنەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری دارایی عێراق داوای لە وەزیری دارایی هەرێم كردووە كە پێویستە سەرجەم بڕگە و مادەكانی یاسای خانەنشینی عێراق لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێبكرێت، چونكە ناكرێت بڕگەیەكی جێبەجێبكرێت و بڕگەكانی دیكەی فەرامۆش بكرێت، بۆیە وەزیری دارایی هەرێمیش بەلێنی پابەند بوونی ئەو یاسایەوە دەربریوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، ئەگەر هەرێمی كوردستان بەتەواوی پابەند ببێت بە جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی عێراق، ئەوا هەر فەرمانەرێك كاتێك خانەنشین دەبێت ڕاستەوخۆ 12 مووچەی تەواوەتی وەك ئیكرامییە پێدەدرێت، بەڵام لەهەرێمی كوردستان تەنها مووچەی شەش مانگ خەر دەكرێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی تەمەنی خانهەنشینی لەعێراق 60 ساڵە و لەهەرێم 63 ساڵە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









