سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کرد

SNN
لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و هەنگاوەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دۆخی هەرێمی کوردستان بەرچاوڕوونیدا و ئاماژەی بەوەکرد، بەرەو هەڵبژاردنێکی گرنگ و چارەنووسساز هەنگاودەنێین، هەرێمەکەمان پێویستی بە گۆڕانکارییە لە پڕۆسەی حوکمڕانی و بەڕێوەبردن و پێویستە شەرعییەت بۆ دامەزراوە یاساییەکان بگەڕێتەوە. هیوادارین هەموولایەک هاوکاربن لە سەرخستنی پڕۆسەکە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد کە ببێتە مایەی سەقامگیری و بەهێزتربوونی هەرێمەکەمان.
لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و ژیانی خەڵکەکەیەوە، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، هەمیشە لەگەڵ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش بووین لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکاندا، ئامانجی ئێمە بەدیهێنانی ژیانێکی دادپەروەرانە و داهاتوویەکی سەقامگیرە، هەوڵەکانیشمان لەو پێناوەدا بووە، دەمانەوێت حکومەت لەخزمەت هاوڵاتییاندا بێت و جیاوازیی لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا نەکات، وەکئەوەی بەداخەوە لەرابردوودا بینیوومانە و ژیانی خەڵک تێکەڵی ململانێ سیاسی و حزبییەکان دەکرا و حکومەت دەخرایە خزمەت بەرژەوەندییە حزبییەکانەوە.
پرسی پێشمەرگە و یەکگرتنەوەی هێزەکان تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوو و لەوبارەیەوە سەرۆک بافڵ وتی، هەڵوێستمان روونە و دووپاتیدەکەینەوە؛ دەمانەوێت هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە و دوور لە دەستتێوەردانی حزب بونیادبنێین، بۆ ئەمەش لە هەوڵەکانمان بەردەوامین و نامانەوێت هیچ بەربەستێک لەبەردەم ئەم پڕۆسە نیشتمانییەدا دروستبکرێت، هاوکارییەکانی هاوپەیمانانیش لەو پێناوەدا بەرز دەنرخێنین.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









