بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە لە بەغدا سێ کەس بوونە قوربانی

SNN
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بۆمبێکی چێنراو کە لە رێگەی “توک توک”ەوە گواسترابووەوە لە ناوچەی سەلامیاتی شاری بەغدا تەقییەوە و بەهۆیەوە شۆفێری “توک توک”کەکە و کەسێکی تر گیانیانلەدەستدا و کەسێکی تریش بریندار بوو.
وەلید تەمیمی، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە ناوچەی سەلامیات بۆمبێكی چێندراو لە نێو بۆکسێکی دیاریدا لە رێگەی “توک توک”ێکەوە گەیەندراوەتە ناوچەی سەلامیات لە نزیک بازگەیەکی سەربازی بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە هاوڵاتییەکی بە ئامانج بگیرێت، بۆمبێکە چێنراوەکە تەقیوەتەوە.
ئاشکرایکردووە، بۆمبەکە لە نزیک بازگە سەربازییەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە شۆفێری “توک توک”ـەکە و سەربازێکی بازگەکە گیانیانلەدەستداوە و ئەو هاوڵاتییەی بە ئامانج گیرابوو برینداربوو.
بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی تایبەتی بووە و پەیوەندیی بە بابەتی تیرۆرەوە نییە، هاوکات تیمێکی لێکۆڵینەوە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرەکان پێکهێنراوە.
ناسنامەی شۆفێری “توک توک”کەکە.

هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









