ئەمڕۆ یان سبەی لیستی مووچەی مانگی هەشت رەوانەی بەغدا دەکرێت

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكانی شاندی ئابوری عێراق لە هەرێمی كوردستان، ئەو شاندە گەڕانەوە بەغدا هاوكات هەردوولا رێككەوتوون كە نابێت لەمەودوا لەناردنی لیستی مووچە ژمارەی میلاك و ژمارەی خانەنشینان زیاد بكرێت هاوكات ئەمڕۆ یان سبەی لیستی مووچەی مانگی هەشتیش ڕەوانە دەكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكانی شاندی ئابوری عێراق شەوی ڕابردوو شاندەكە گەڕاونەتەوە شاری بەغدا، لەكۆی ئەو كۆبوونەوانەی كە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەنجامیانداوە هەردوولا ڕیككەوتوون كە دەبێت لیستی مووچەی مانگانە و لیستی میلاكات هاوتا بێت دەبێت گۆڕانكاریی میلاك، خانەنشین بوون و گواستنەوەی راژە و مۆڵەتی بە مووچە و بێ مووچە، لە لیستی مووچەی هەموو مانگێك دیار بكرێت و نابێت بە هیچ شێوەیەك میلاك زیاد بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە نوسراوێك سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە لە كاتی رەوانەكردنی لیستی مووچەی مانگانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێركاریی وەزارەتی دارایی، پێویستە لیستەكە هاوتابێت لەگەڵ ئەو لیستی میلاكاتەی، كە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی میلاكات لە لەبەڕێوەبەرایەتییی گشتی بودجە دەكرێت بەپێچەوانەوە لیستەكەیان بۆ ڕەوانە دەكرێتەوە.
هەر لە زانیارییەگانی SNNەوەشهاتووە كە ئەمڕۆ یان سبەی وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران ڕەوانەی بەغدا دەكات بەو جۆرەی وەزارەتی دارایی عێراق داوایكردووە، بۆ ئەوەی بڕی تەواوكاری مووچەی مانگی هەشت ڕەوانە بكرێت و دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە.
لەلایەکی ترەوە، د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوێنێ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو پارەیەی بەغدا ناردی بۆ مووچەی مانگی 8 بوو بەڵام هەرێم بۆ مانگی 7 دابەشیکرد.
وتیشی “وەزارەتی دارایی عێراق چەند تێبینیەکی لەسەر لیستی مووچەی مانگی 7دا هەبووە و بڕی پارەی داواکراو زیادیکردووە هەر بۆیە داوای لە هەرێم کردووە ئەو کێشانە چارەسەر بکات، لەگەڵ چارەسەربوونی کێشەکان مووچەی مانگی 7 بنێرێت کە لە هەرێم دەکاتە مووچەی مانگی 8”.
ئەمە لە کاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی حەوتیان وەرگرتووە، لە ئێستادا کە لە مانگی نۆداین مووچەی مانگی هەشت و نۆ خەرج نەکراوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









