“حكومەتی هەرێم ڕەزامەندیدا بەگواستنەوەی مووچە و میلاكی فەرمانبەرانی كەركوك بۆ سەر بەغدا”

قهڵاى کەرکوک | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكانی ناو لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی شاندی ئابوری عێراق و هەرێم، حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی نیشانداوە كە سەرجەم ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی لە سنوری پارێزگای كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان دامەزراون و لەسەر حكومەتی هەرێم مووچەیان وەرگرتووە بگوازرێنەوە سەر وەزارەتی دارایی عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN لە دواین كۆبوونەوەی هەردوو شاندی ئابوری حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی، هەردوو ڕێككەوتوون كە مەبەستی چارەسەركردنی بەشێك لەو گرفتانەی كە لە لیستی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێم هەن، پێویستە سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی سنوری مادەی 140 بگوازرێنەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی عێراق.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەكۆبوونەوەكەدا بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ڕەزامەندییان لەسەر ئەو داواكارییەی شاندی عێراقی دەربڕیوە و بڕیاردراوە كە تا مانگی 12ی ئەمساڵ ڕاژەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە بگوازرێنەوە سەر وەزارەتی دارایی عێراق و لەساڵی نوێوە مووچە لەسەر حكومەتی عێراق وەربگرن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









