سوپای روسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی ئۆکرانیا و سێ شارۆچکەی راگەیاند

سوپای رووسیا
SNN
وەزارەتی بەرگری روسیا هەواڵی داگیرکردنی شارێکی گەورەی ئۆکرانیای راگەیاند، هاوکات جەختی کردەوە کە سێ سارۆچکەی تری کۆنترۆڵکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئەیلوول، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، شاری کراسنۆگۆریڤکا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایان کۆنترۆڵکردووە، هەروەها سێ شارۆچکەی تری سەر بە ناوچە جیاجیاکانی ناوچەی دۆنێتسکیان کۆنترۆڵکردووە.
وەزارەتەکە جەختی لەوەکردووەتەوە، کە شارەکەیان ئازاد کردووە، کە پێش ململانێکان و شەڕەکانی ئەو دوو وڵاتە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 16 هەزار کەس بووە.
هاوکات ئەو شارەی سوپای روسیا کۆنترۆڵی کردووە دەکەوێتە ناوچەیەکەوە کە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە هێڵی پێشەوەی جەنگ بووە و توانیویەتی تاڕاددەیەک ئاسەواری جەنگی زۆر پێوەدیار نەبێت.
بەگوێرەی میدیاکانی رووسیا، وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەو شار و شارۆچکانەی کە کۆنترۆڵیکردووە لە ئۆکرانیا ناوەکانیانی گۆڕیوە بۆ ناوی رووسی.
کراسنۆگۆریڤکا ئەو شارەی کە سوپای رووسیا کۆنترۆڵی کردووە، بە نزیکەی 20 کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوای دۆنێتسک، پاڵپشتییەکی سەرەکی بووە بۆ کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا.
لەلایەکی ترەوە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو کۆنترۆڵکردنی تەواوی ناوچەی پیشەسازیی گەورەی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە دۆنێتسکی تێدایە، پشتڕاستکردەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









