
SNN-
وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوە و تیایدا بڕیار درا بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاندووە، ناردنى مووچە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمى کوردستان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بێ گرفت بەردەوام دەبێت و حکومەتى هەرێمى کوردستان بەڵێنیداوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تێبینییەکانى بەغدا لەسەر لیستى مووچە چارەسەر بکات.
پێشتر تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، كە مووچەی مانگی 8یان بۆ هەرێم ناردووە و تەنها بڕی 38 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 7 ڕەوانە كراوە بەهۆی ئەوەی لە مانگەكانی ڕابردوودا پارەی زیاتر بۆ هەرێم ڕەوانەكراوە، بۆیە ئەو پارەیەیان گلداوەتەوە.
دوێنێ دوو شەممە، 9ی ئەیلوول، تیمی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و و رایانگەیاند:”ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری بڕیاریدا بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردن و ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێمـی کوردستان، ئەوانەی بەهۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری دوورخرابوونەوە”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









