بەشێک لە قسەکانی ترەمپ و هاریس لە دیبەیتەکەی نێوانیان

0
350

SNN-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دووەمین دیبەیتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەنێوان هەردوو کاندیدی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان بەڕێوەچوو، یەکەمین رووبەڕووبوونەوەی نێوان ترەمپ و هاریسیشە دوای ئەوەی هاریس بووە کاندیدی دیموکراتەکان.

دیبەیتەکە کاتژمێر 4:00ی بەیانی بە کاتی هەولێر و کاتژمێر 21:00 بە کاتی ئەمریکا بوو ماوەکەی 90 خولەکی خایەند و لەلایەن دەیڤید مویر و لیندسی دەیڤس، پێشکەشکارانی کەناڵی ABC News پێشکەش کرا.

دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا پێیوایە، ئەمریکا بەهۆی کارەکانی کامالا هاریس و جۆ بایدن “دەڕووخێت و دەشڵێت، هاریس وڵاتەکەمان تێکدەشکێنێت ببێتەوە سەرۆک وەکو ڤەنزوێلامان بەسەردێت.”

هاریس دەڵێت:”ترەمپ ئەنجامی هەڵبژاردنی 2020ـی قبووڵ نەکرد و هۆکاری رووداوەکانی هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ بوو، بەڵام ترەمپ پێچەوانەکەی دەڵێت: “کامالا هاریس بەرپرسە لە هێرشەکانی 6ـی کانوونی دووەمی 2021 و خۆی لە بەرپرسیارێتیی دەدزێتەوە”.

لە بارەی جەنگی غەززەشەوە ترەمپ رایگەیاند:”من ببمەوە سەرۆک جەنگی ئۆکراینا و غەززە کۆتایی دێنم. حەماس پارەی نەبوو، بەڵام ئێستا ئێران پارە لە ناوچەکە بڵاودەکاتەوە. من سەرۆک بوومایە ئەمە روونەدەدا، دەشڵێت:”دوو ساڵ لە ئێستاوە بژمێرە، ئەگەر کامالا هاریس بەم جۆرە سیاسەت بکات، ئیسرائیل لەنێودەچێت.”

لای خۆیەوە، کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان دەڵێت:”ماف بە ئیسرائیل دەدەم لە دژی ئێران و گرووپەکانی سەر بەوەوە بەرگریی لە خۆی بکات، بەڵام چەندین هەزار کەسی بێتاوان کوژراون. بۆیە دەبێت ئاگربەست رابگەیەندرێت و بارمتەکان ئازادبکرێن.”

لەبارەی شەڕۆ ئۆکرانیا و روسیاوە دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دەدات لەوەی ڤلادیمیر پووتین چەکی ئەتۆمی هەیە و لەوانەیە بەکاربهێنێت، بەڵام هاریس دەڵێت: ئەگەر لە ساڵی 2022 دا دۆناڵد ترەمپ سەرۆک بووایە، ئێستا پووتین لەنێو کیێڤ دەسووڕایەوە، بەڵام ترەمپ دەڵێت، ئەگەر من سەرۆک بوومایە، پووتین لە مۆسکۆ دادەنیشت.

ترەمپ دەشڵێت: “کۆریای باکوور و رووسیا لێم دەترسێن، بۆیە ئەگەر سەرۆک بوومایە، شەڕی ئۆکراینا رووینەدەدا.”

هاوکات، کامالا هاریس ئاماژەی بەوە دا کە ترەمپ لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور نامەی خۆشەویستیی گۆڕیوەتەوە.”

لەبارەی پرسی کۆچبەرانیشەوە، دۆناڵد ترەمپ بە کامالا هاریسی وت: بە سێ ساڵ و نیو نەتانتوانیوە پرسی کۆچبەران چارەسەر بکەن. کۆچبەران “وڵاتی ئێمەیان وێران کردووە و لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جۆ بایدن “21 ملیۆن کەس هاتنە نێو ئەمریکا و پلانی خراپی کۆچ وڵاتی وێران کرد، لە بەرامبەردا هاریس وتی: ترەمپ لەمپەڕی لە بەردەم یاسای کۆچ دروستکرد کە کێشەی کۆچی نایاسایی چارەسەر دەکرد.

کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەڵێت:”ئەگەر ترەمپ هەڵبژێردرێت، بە هەموو شێوەیەک لەباردنی منداڵ قەدەغە دەکات.” دۆناڵد ترەمپ باس لەوە دەکات: “وتەکانی کامالا هاریس لەبارەی بۆچوونم لەسەر لەباردنی منداڵ ناڕاستن.”

لەبارەی سیستمی تەندروستییەوە، کامالا هاریس دەڵێت، بە بەهایەکی گونجاو چاودێریی تەندروستی بۆ ئەمریکییەکان دابیندەکەم، لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ دەڵێت:”بە پارەیەکی کەمتر خزمەتگوزاریی باشتری تەندروستی پێشکێش دەکەین

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this