پارتی لە بازگەكانی هەولێر ڕێگری دەكات لە گەیشتنی خوێندەكارە یەكەمەكان بۆ هەولێر بۆ داواكاری دامەزراندن

هەنووکە | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی داواكاری بۆ دامەزراندنیان خوێندەكارە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، بە مەبەستی گردبوونەوە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران بەرەو هەولێر بەڕێكەوتوون، بەڵام لە بازگەی دێگەڵە لەلایەن پارتییەوە ڕێگیرییان لێكرا.
ئاسۆ عەبدوڵڵا، یەكێك لەو خوێندكارانەی كە لەپارێزگای هەڵەبجەوە بەرەو شاری هەولێر بەڕێكەوتبوون لەگەڵ خوێندكارە هاوڕێكانیدا بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە سەرجەم ئەو خوێندكارانەی كە لەساڵانی ڕابردوو توانیومانە پلەی یەكەم تا سێەمی سەر ئاستی زانكۆو پەیمانگاكان بەدەست بهێنین و لەلایەن حكومەتیشەوە بەڵێنمان پێدراوە كە دابمەزرێنن، ویستمان سەردانی هەولێر بكەین و لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران گرد ببینەوە داوای دامەزراندنمان بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، خوێندكارەكان بەشێكیان لەڕێگای كەركوكەوە هاتوونە هەولێر ئەوان توانیویانە بگەنە هەولێر، بەڵام ئێمە كە ژمارەیەكی زۆرین زیاتر لە 150 خوێندکار دەبین لە بازگەی دێگەڵە لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە ڕێگریمان لێدەكرێت بچینە هەولێر.
ئاسۆ وتیشی:”ئێمە تەنها مەبەستمانە داوای دامەزراندن بكەین كە مافێكی سەرەتایی خۆمانە و حكومەتیش بەڵێنی پێداوین، مەبەستمانە حكومەت بە ئاگابهێنینەوە لەو بەڵێنەی كە پێیی داوین، بەڵام سەیرە پارتی ڕێگریمان لێدەكات نەتوانین داوای مافی خۆمان بكەین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









