
SNN-
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، وردبینی لیستی ناوی وانەبێژان کۆتایی هاتووە و رۆژی دووشەممە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت و ئەمڕۆش ئاگاتان لە مۆبایلەکانتان بێت پەیوەندیتان پێوەدەکرێت.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران فەرمانیکرد لەماوەی ٣٠ رۆژ لیستەکەیان ئامادەبکرێت ، دوێنێ شەو دوای ١٨ ڕۆژ کارکردنی بەردەوام کۆتایی هێنرا بە پرۆسەی وردبینیکردن، دوای تەواوبوونی وردبینی بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ١٦ ی مانگ ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و فەرمان بە لیستی ناوەکان دەردەچێت .
دەشڵێت:پرۆسەی وردبینی چەند قۆناغێک بوو، پرۆسەی وربینیکردن چۆن ئەنجامدرا بۆ ئەوەی هەڵە ڕوونەدات:
١- سەرەتا لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بە مۆرکراوی بۆ هەر پەروەردەیەک بە جیا نێردرا و ماوەی ٧ رۆژی کاکردنیان پێدان بۆ گەڕانەوەی لیستەکان و چاککردنی هەر کەموکوڕییەک لە داتاکان .
٢- پاش گەڕانەوەی لیستەکانی هەموو پەروەردەکان لیژنەیەک لە وەزارەت تا ١٢ی شەو بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بە وردبینی پەروەردەی قەزاکان دەکرد.
٣- پاش ئەوەی کە لە وەزارەت وردبینی تەواوبوو، سەرلەنوێ لیستی هەر پەروەردەیەک بەجیا ئامادەکرا و بانگهێشتی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا و بەرپرسی خۆیەتی و وردبینی و ژمێریاریی پەروەردەی قەزاکان کرا بۆ وەزارەت. دواین لیست و داتای پەروەردەکەی خۆیان دەخستە بەردەستیان کە سەرلەنوێ چێکی بکەنەوە و بە نوسین یاداشتێک بنوسن کە هیچ هەڵە و کەموکوڕی لە لیستی پەروەردەکەیان نییە و هەر تێبینیەکیان هەبووبێت لەسەر هەڵەی داتا لەسەر پێشنیار و نوسینی نوسراوی ئەوان راستکردنەوەی بۆ کرا، بە مۆر و واژۆی خۆیان بەڵێنی ئەوەیان داوە هیچ گرفتیک لە لیستەکە نییە.
٤- دوێنێ شەو هەموو داتاکان لە سیستم چێککرانەوە و تا کارەکان تەواو کران و داتاکان ئامادەن و ڕۆژی دوشەممە لیستەکە بەدەستی دەبەن بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەرکردنی فەرمان و دەستپێکردنی ڕێککارەکان.
هاوکات جەژا شێخانی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، ئاگاداری موبایلەکانتان بن هەر وانەبێژێک زانیارەکانی هەڵەبێت لە سیستەمی ئی پەروەردە ئەمرۆ بە نامە ئاگاداردەکرێنەوە هەڵەکان راست بکەنەوە، ئەم فۆڕمە وەکو خۆی پڕ بکەنەوە.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









