کۆمسیۆن کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکات

بانگەشەی هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات كۆتا تاقیكردنەوەی پرۆسەی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی كۆمیسیاران ناوی كاندیدەكان پەسەند بكەن پاشان ڕۆژێك دیاری دەكەن بۆدەستكردن بە بانگەشەی هەڵبژاردن.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە SNNی راگەیاند: وەك دواین ئامادەكاری بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن كۆمسیۆن لەڕێگەی سیستمی گواستنەوەی دەنگەوە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی بۆ ناوەندی گواستنەوەی دەنگەكان كرد بەسەركەوتوویی ئەنجامدا بە جۆرێك لە سەرجەم ناوەندەكانی دەنگدانەوە ژمارەو داتاكان بۆ سیستمی گواستنەوەی دەنگەكان نێدران، ئەوەش بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەباشی كاركردنی سیستمەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە كۆتا رێكاری كۆمسیۆن بوو بۆ پڕۆسەی دەنگدان هاوكات لە هەفتەی داهاتووەوە ئەنجومەنی كۆمیسیاران ناوی كاندیدەكان پەسەند دەكەن و پاشان ڕێك دیاریدەكرێت بۆ دەستكردن بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هاوكات ناوی كاندیدەكان ئامادەن و سەرجەم رێكارەكانی تەواوكراون.
وتەبێژەكەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەشڵێت:” ئەو لایەنانەی كاندیدەكانیان دوورخراونەتەوە ناوی كاندیدی نوێیان ئاڕاستەی كۆمسیۆن كردووە، بەڵام كاندیدە سەربەخۆ دوورخراوەكان هیچ كاندیدێكی دیكە لەشوێنیان دانانرێت كە بڕیارە لە 20/10/2024 پرۆسەكە بەڕێوەبچێت”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









