بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراقی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

SNN-
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق دورخستنەوەی بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕاگەیاند.
رۆژی 31ی تەموزی رابردوو چەندین گەشتی ئاسمانی عإراق لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بۆماوەی 10 کاتژمێر دواکەوتن، ئەوەش بەھۆی زۆری ژمارەی گەشتیار و زیارەتکارانی ئێرانی و کێشەی تەکنیکی فڕۆکەخانەکەوە رویدا، لە بەرامبەریشدا سودانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێکھێنا.
لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق ڕایگەیاند، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێكهێنرا بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه و ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی لە گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقدا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دروست بووبوو، كاره‌كانی ته‌واو ده‌كات، ڕاسپارده‌كانی ئاراسته‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه كردوو و تێیدا داوای كرد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی له ئه‌ركه‌كه‌ی دوور بخاته‌وه.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕاسپارده‌كانی لێژنه‌كه‌ی په‌سەندكردووه و ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه به دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی له ئه‌ركه‌كه‌ی.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









