بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوت شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

SNN-
شاندێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ قسەکردن لەسەر نرخی دەرھێنانی نەوت و دوبارە ھەناردەکردنەوەی نەوت سەردانی ھەرێم دەکەن.
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری جەیهان لەسەر بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس لە 25ی مانگی ئاداری 2023 راگیراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان شاندەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەسەرۆکایەتی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراقە و بڕیارە لەناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوودا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و پرسی سەرەکی سەردانەکەش، قسەکردنە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان بۆ رێککەوتن لەسەر نرخی دەرھێنانی نەوت و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لەڕێگەی بەندەری جیھانی تورکیەوە.
ئەوەش لە کاتێکدا رۆژی 12ی ئەم مانگەش وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەدا، پێویستە ھەولێر و بەغداد ئیرادەی بەھێزیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ھەبێت و وڵاتەکەشی ئامادەیە نێوەندگیری ھەولێر و بەغداد بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
ۆژی شەممە 31ی ئابی 2024، مایڵز كاگینز، وتەبێژی كۆمپانیای پیشەسازی نەوتی كوردستان “ئەپیكور رایگەیاند، راگرتنی هەناردەی نەوتی كوردستان مانگانە زیانی یەك ملیۆن دۆلاری لێكەوتووەتەوە و كۆی گشتی تائێستا 19 ملیار دۆلار زیانی لێكەوتووەتەوە، هەروەها تائێستاش هیچ رێککەوتنێک نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









