وەزیری دارایی عێراق داوایكردووە هەموو بڕگەكانی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لەهەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێن

تەیف سامی- وەزیری دارایی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی شارستانی هەرێم بەهاوتاكراوی دابەشكرا بەڵام تا ئێستا ئەو یاسایە سەرجەم بڕگە و مادەكانی لەهەرێمی كوردستان بڕیاری لەبارەوە نەدراوە، بەتایبەت لەبارەی پێدانی ئیكرامییەی خانەنشینی كە لەعێراق 12 مووچەیە و لەهەرێم شەش مووچە، هاوكات تەمەنی خانەنشینی لەعێراق 60 ساڵە و لەهەرێم 63، بۆیە وەزیری دارایی عێراق داوایكردووە هەموو بڕگەكانی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لەهەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لەسەرچاوەیەكی نزیك لە كۆبوونەوەكانی وەزیری دارایی عێراق و وەزیری داراری هەرێم دەستی كەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بە پابەند بوونی هەرێم بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی بەهاوتاكراوی، بەڵام نیگەران بووە لەوەی كە ئەو یاسایە بەسەر خانەنشینانی سەربازی جێبەجێنەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری دارایی عێراق داوای لە وەزیری دارایی هەرێم كردووە كە پێویستە سەرجەم بڕگە و مادەكانی یاسای خانەنشینی عێراق لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێبكرێت، چونكە ناكرێت بڕگەیەكی جێبەجێبكرێت و بڕگەكانی دیكەی فەرامۆش بكرێت، بۆیە وەزیری دارایی هەرێمیش بەڵێنی پابەند بوونی بەو یاسایەوە دەربریوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، ئەگەر هەرێمی كوردستان بەتەواوی پابەند ببێت بە جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی عێراق، ئەوا هەر فەرمانەرێك كاتێك خانەنشین دەبێت ڕاستەوخۆ 12 مووچەی تەواوەتی وەك ئیكرامییە پێدەدرێت، بەڵام لەهەرێمی كوردستان تەنها مووچەی شەش مانگ خەر دەكرێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی تەمەنی خانەنشینی لەعێراق 60 ساڵە و لەهەرێم 63 ساڵە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









