وادەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگەیەندرا

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاشكرایدەكات كە لەم مانگەدا دابەشكردنی نەوتی سپی لە هەریەكە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرین دەستپێدەكات، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 105 ملیۆن لیتر نەوتی سپی تەرخانكراوە و بۆ هەر 200 لیترێكیش بڕی 104 هەزار دینار لەهاووڵاتیان وەردەگیرێت.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی ڕایگەیاند: بڕی 105 ملیۆن لیتر نەوتی سپی تەرخانكراوە بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان، هاوكات بۆ یەك بەرمیل نەوتی سپی 104 هەزار دینار لەهاووڵاتییان وەردەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێدەكات، هاوكات پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوامی دەبێت تا تەواوبوونی ئەو بڕی 105 ملیۆن لیترەی ئێستا تەرخانكراوە بۆ دابەشكردن، هاوكات بە دابینكردنی نەوتی دیكە سەرجەم ناوچەكانی دیكەش نەوتیان پێدەدرێت.
وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی ڕابردوو بڕی 252 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشكرا، لەو بڕە 102 ملیۆن لیتری لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەبوو، هاوكات 96 ملیۆن لیتر لە پارێزگای هەولێر و 54 ملیۆن لیتر لە پارێزگای دهۆك دابەشكراوە و 97%ی خێزانەكان نەوتی سپییان وەرگرتووە كە یەك ملیۆن و 254 هەزار خێزان سوودەمەند بوون.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









