
کێڵگەیەکی نەوتی عێراق
SNN
حەسەن سالم، سەرۆکى لیژنەى شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانى سیاسى، لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، لە یاداشتنامەیەکدا بۆ سەرۆکوەزیرانى عێراق دەڵێت، “کۆمپانیاى کار رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەبات و پێویستە لێکۆڵینەوەى لەگەڵ بکرێت”.
سەرۆکى لیژنەى شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانى سیاسى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە یاداشتنامەکەیدا بۆ سەرۆکوەزیران دەڵێت، “لە پێناو پاراستنى سامانى گشتى و جەختکردنەوە لە جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى، دۆسییەیەکى گەندەڵى مەترسیدار پەیوەست بە بەقاچاخبردنى سەد هەزار بەرمیل نەوت لە لایەن کۆمپانیاى کارەوە لە وێستگەى ( سارلۆ) دەخەینە بەردەستان”.
بەوتەى ئەو حەسەن سالم، “ئەو دزییە دەچێتە چوارچێوەى تاوانى بە قاچاخبردنى نەوتى و زیانەکانى لەسەر دەوڵەت ملیاران دۆلارە و ئەگەر ئەو سەد هەزار بەرمیل نەوتە بخرایەتە ناو رێککەوتنى چینى (نەوت بەرامبەر ئاوەدانکردنەوە) وڵات لە لوتکەى ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێداندا دەبوو”.
سەرۆکى لیژنەى شەهیدان لە یاداشتنامەکەیدا رایگەیاندووە، “لە برى توندترین سزا و گرتنەبەرى رێکاریی یاسایی، کۆمپانیاى کار چوار کێڵگەى نەوت و گرێبەستى کارەبا پاداشتکراوە، ئەوەش هاندان و بە یاساییکردنى گەندەڵیی و پێچەوانەى کارنامەى حکومەتە بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى”.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









