وادەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاشكرایدەكات كە بە هەوڵەكانی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی توانیویانە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەدەست بهێنن بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ كە لە زانكۆ و پەیمانگاكان وانە دەڵێنەوە و ژمارەیان نزیكەی سێ هەزار مامۆستا دەبێت.
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەوهەوڵەكانی وەزیری خوێندنی بالاو توێژینەوەی زانستی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێممان وەرگرتووە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەومەبەستەش ناوی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژیان بۆ وەزارەت گەڕاندووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی كە بەشێوەی وانەبێژ لە زانكۆو پەیمانگاكان وانەدەڵێنەوە ژمارەیان دەگاتە نزیكەی سێ هەزار مامۆستا و سەرجەمیان دەكرێن بە گرێبەست هاوشێوەی مامۆستایانی ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەمڕۆوە رێكارەكانی تایبەت بە گرێبەستكردنیان دەستیپێكردووە و لەم هەفتەیەشدا، ناوی سەرجەم مامۆستاكان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەنێرین بەمەبەستی دەركردنی فەرمانی دامەزراندیان بەشێوەی گرێبەست.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









