
SNN
لە قەزای ناوەندی سۆران بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی روون بێتەوە ئاگر لە پوش و پەڵاشی ناوچەکە کەوتەوە و تیمەکانیانی بەرگری شارستانی ناوچەکە توانییان کۆنترۆڵی بکەن.
بەرگریی شارستانی سۆران ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ئاگادار کراونەتەوە، کە ئاگرەکە لە پوش و پەڵاشی گەڕەکی ئەیلوول لە قەزای ناوەندی سۆران کەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، تیمەکەیان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە و توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە و رێگری بکەن لە تەشەنەسەندی.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە هاوکات لەو رووداوەدا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبووە تەنها زیان بە سروشتیی ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە.



کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









