بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنیان لە لوبنان دەیان چەکداری حیزبو*ڵڵا برینداربوون

بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنیان لە لوبنان دەیان چەکداری حیزبو*ڵڵا برینداربوون و ئاژانسی میھری ئێرانیش” رایگەیاند، باڵیۆزی ئێران لە تەقینەوەکانی لوبنان برینداربووە.
دەیان چەکداری حیزبووڵڵای لوبنان بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنیان لە باشووری بەیروت برینداربوون.
ژمارەیەک ئامێری ئەلیکترۆنی کە بۆ نامەناردن و ئاگادارکردنەوە بەکاردێن، لە لوبنان تەقینەوە و دەیان کەس لە چەکدارانی حیزبوڵڵا بریندار بوون.
ئاژانسی فرانس پرێسی لە زاری سەرچاوەیەکی ناو گروپەکەوە بڵاویکردووەتەوە کە تەقینەوەی ئامێرەکان بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنیی ئیسرائیلەوە بووە.
ئامێرەکان پێیان دەگوترێت “پەیجەر”، بە زۆری لە کۆتایی ساڵانی نەوەدەکان و سەرەتای دوو هەزارەکان پێش کەوتنەبازاڕی مۆبایل بەشێوەیەکی فراوان، بەکاردەهێندران.
ئاژانسی هەواڵیی لوبنانی ئاماژەی بەوەکردووە کە تەقینەوەکان لە باشووری بەیروت کە بە شوێنی سەرەکیی چەکدارانی حیزبوڵڵا دادەنرێت و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی لوبنان روویانداوە و دەیان بریندار بەهۆی تەقینەوەکەوە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









