
SNN-
ەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا فۆڕمی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی پۆلی 12 کارا دەکرێت.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند”نمرەی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بە هەر سێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی كە ژمارەیان 55 هەزار و 720 دەرچووە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرا بەمەبەستی كاركردن لەسەریان لەچوارچێوەی سیستمی زانكۆلاین بۆ خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكان، هاوكات بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردە رێژەی دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی لە ئەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو 19 هەزار دەرچوو زیادیكردووە”.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵێت: ژمارەی دەرچووانی بەشەكانی زانستی و وێژەیی و پیشەییەكان و رێژەی نمرەی بەدەستهاتووی خوێندكاران خرانەڕوو بەشێوەیەك، دەرچووانی بەشی زانستی ژمارەیان 41 هەزار و 277 ، وێژەیی 13 هەزار و 541 و پیشەیی 902 دەرچووە بێجگە لە دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان”.
راشیگەیاندووە:”وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان زۆرترین دەرفەتی خوێندنی گشتی بەخۆڕایی بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی دەرەخسێنێت، بەشێوەیەك دەرچووان بەپێی حەز و خولیا و كۆنمرەكانیان لە ناوخۆی هەرێمی دەرفەتی خوێندنی یەكسان و دادپەروەریان بۆ بڕەخسێندرێت”.
“هەموو ئەو كەسانەی كە لە خوار ساڵی 2000ەوە دەرچوون و ناویان لەناو سیستمی زانكۆلایندا نییە، پێویستە لە رێگای لینكێكی تایبەتەوە كە وەزارەتی پەروەردە دایدەنێت دواتر سەردانی وەزارەتی پەروەردە دەكەن بۆ وەرگرتنی یوزەرنەیم و پاسۆرد بەمەبەستی پڕكردنەوەی زانكۆلاین”. وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەڵێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









