یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی: بەو پلانەی داماننابوو بۆ ساڵی دووەم لەسەریەك لە پلەی یەكەمداین

زانکۆی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەم و لەسەر ئاستی عێراقیش لە پلەی دووەم دێت، بۆ باشترین ڕیز بەندی زانكۆكان لە بلاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانیش جەخت دەكاتەوە كە سەرەڕای ئاڵەنگارییەكان بەو پلانەی هەمانە لەسەر سەركەوتنی زیاتر بەدەوامین.
د. زانا مەحمود، یاریدەدەری زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو پلەیەی كە زانكۆی سلێمانی بەدەستی هێناوە، بەهۆی ئەو پلانە تۆكمەیەی كە دامانناوە بۆ بەرەو پێشبردنی زانكۆکە بۆماوەی دوو ساڵە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەم و لە سەرئاستی عێراقیش لە پلەی دووەم دێین، لەكاتێكدا مامۆستاكانی زانكۆی سلێمانی هەمیشە لە خەمی ئەنجامدانی توێژینەوەی گرنگ و زانستیدا بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پلە بەندیەی كە ساڵانە دیاری دەكرێت لەسەر بنەمای بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی توێژەرانە لە دامەزراوە زانستییە نێودەوڵەتییەكاندایە، زانكۆی سلێمانیش زۆرترین توێژینەوەی زانستی لەو ناوەندە نێودەوڵەتییانە بلاوكردووەتەوە هەر بۆیە لەسەر ئاستی هەرێم، لە پلەی یەكەم و لەسەر ئاستی عێراقیش لە پلەی دووەمدا بووە.
وتەكانی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی لەكاتێكدایە كە بەپێی دوایین ریزبەندنی دامەزراوەی (ئەی دی سایسنفیك ئیندێكس)بۆ ساڵی 2025 زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەم لەسەر ئاستی هەرێم و لەسەر ئاستی عێراق پلەی دووەمی بەدەستهێنا، ئەوەش دوای هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەی توێژەرانی زانكۆكان هاوشێوەی ساڵی رابردوو، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









