وتەبێژی كۆمیسیۆن: سزای ئەولایەنانە دەدەین كە پێشوەختە بانگەشەیان دەستپێكردووە

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە هەریەكە لە حزبەكانی نەوەی نوێ لە سلێمانی و پارتی لە دهۆك و هەولێر و چەند ناوچەیەكی دیكە، دەستیان بە بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردن كردووە بە بلاوكردنەوەی ژمارەی لیستەكانیان، وتەبێژی كۆمیسیۆنیش جەخت دەكاتەوە كە لیژنەیەكی تایبەت بەو بابەتە پێكدەهێنین و سزای ئەو لایەنانەش دەدەن.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە پێشتر هۆشداریمان داوەتە هەموو بەربژێرە سەربەخۆ و بەربژێری لایەنە سیاسییەكان كە خۆیان بەدوور بگرن لە دەستكردن بە بانگەی پێشوەختەی هەڵبژاردن لەكاتێكدا ئێمە هێشتا هیچ وادەیەكمان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، جۆر و بڕی سزای ئەو كاندید و لایەنانەی كە ئێستا دەستیان كردووە بە بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە دیاری دەكرێت، بەجۆرێك لەلایەن كۆمیسیۆنەوە لیژنەیەكی تایبەت بە دیاركردنی جۆری سەرپێچییەكان پێكدەهێنن دوای كۆكردنەوەی بەڵگەكان دواترئاراستەی بەشی سكاڵا و تانەكان دەكرێت لەوێش لیژنەیەكی یاسایی پێكدەهێندرێت بۆ دیاری بڕی ئەو سزایەی كە پێویستە بخرێتە سەر ئەو كاندید و لایەنانەی سەرپێچییەكەیان ئەنجامداوە بۆیە بەدڵنیاییەوە سزا دەدرێن.
وتەكانی وتەبێژەكەی كۆمسیۆن لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند رۆژێكە هەریەكە لە نەوەی نوێ و پارتی دیموكراتی كوردستان و چەند بەربژێرێكی سەربەخۆ دەستیان كردووە بە بانگەشەی هەڵبژاردن، لەكاتێكدا كۆمیسیۆن وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی دیاری نەكردووە ئەوەش پێچوانەی یاساكانی كۆمیسیۆنە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









