بەبیانووی سەرقاڵبوونی مەسرور بارزانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەناچێت

ئەرشیف.. کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەكاتێكدا هێشتا دیار نییە كەی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران دابەشدەكرێت و هاووڵاتیان لە چاوەڕوانی ئەوەدان كە لە كۆبوونەوەكانی حكومەت بڕیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە بدرێت، بەڵام بە بیانووی ئەوەی سەرۆكی حكومەت سەرقاڵی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەیە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەناچێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، بە بیانووی ئەوەی ئەمڕۆ ( مەسروبارزانی) سەرۆكی حكومەت و چەند وەزیرێكی دیكە لە شاری هەولێر بەردی بناغەی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە چارەسەری توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە دادەنێت، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوە ناچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا دیار نییە كەی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران دابەشدەكرێت، چونكە هێشتا لیستی مووچە ڕەوانە نەكراوە و شاندی هەرێمیش نەچوونەتە بەغدا هەرچەندە وابڕیار بوو كە لەم هەفتەیەدا سەردانی بەغدا بكەن و لیستی مووچەش لەگەڵ خۆیاندا ببەن، بەڵام حكومەتی هەرێم بێباكە لە ئاست ئەو بابەتە و ئامادە نییە كۆبوونەوەی تایبەت بەو پرسە بكات.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی SNNسەرۆكی حكومەت ماوەی چەند ڕۆژێكە وەك بە شێك لە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیكردووە بە جێبەجێكردن و دانانی بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری، لەكاتێكدا سەدان پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی هەن كە بەهۆی نەبوونی پارەوە تەواو نەكراون بەتایبەت ئەو پرۆژانەی دەكەونە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









