“ئیسرائیل تەڵەی بۆ حزبوڵڵا ناوەتەوە و تەقەمەنی خستووەتە ناو ئامێرەکەوە”

ئامێری بێتەلی پەیجەر
SNN
کۆمپانیای گۆڵ ئەپۆلۆی تایوانی رەتی دەکاتەوە ئەو ئامێری پەیوەندییکردنەی بە “پەیجەر” ناسراوە کە دوێنێ بە بەشێک لە هێزەکانی حزبوڵڵای لوبنانیدا تەقیوەتەوە، پەیوەندی بەوانەوە هەبێت دەڵێن “ئەو ئامێرە لەلایەن کۆمپانیاکەمانەوە دروستنەکراوە”.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئەیلوول، کۆمپانیا تایوانییەکە لە راگەیەنراوێکدا رەتی دەکاتەوە ئامێری پەیجەر لە جۆری “ئەی ئار – 924” لەلایەن ئەوانەوە دروستکرابێت، روونیدەکاتەوە ئەو جۆری ئامێرە لەلایەن کۆمپانیای “بی ئەی سی” هەنگارییەوە دروستدەکرێت و دەفرۆشرێت.
لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز زانیارییەکانی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە وەرگرتووە ئاشکرایکردووە، ئەو ئامێرە بێتەلە کە تەقیوەتەوە لەلایەن کۆمپانیای “گۆڵ ئەپۆلۆ”ی تایوانییەوە دروستکراوە، بەڵام ئیسرائیل پێش ئەوەی ئامێرەکە بگاتە لوبنان وەریگرتووە و بڕێکی کەم ماددە تەقەمەنی لەناویدا داناوە.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی رووەیتەرز جەختیکردووەتەوە، ئیسرائیل سێ مانگ پێش ئێستا بڕێک تەقەمەنی خستووەتە ناو نزیکەی 5000 ئامێری بێتەلی پەیوەندیکردنی پەیجەر، کە حزبوڵڵای لوبنانی بەکاریدەهێنن.
ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ سێشەممە بەشێکی زۆر لەو ئامێرە پەیجەرانە کەلەلایەن پیاوانی حزبووڵڵاوە بەکاردێت بەهۆی ئەوەی شوێنی دیاریکردنی کەسە ئاشکرا ناکات واتە “جی پی ئێس”ی تێدا نییە، لە لوبنان تەقیوەتەوە و بەلایەنی کەمەوە 9 کەس کوژران و نزیکەی 2800 کەسی تریش بریندار بوون کە لەنێویاندا باڵیۆزی ئێرانی تێدا بووە، هاوکات دوابەدوای رووداوەکە حزبووڵڵای لوبنان ئیسرائیل بەو کارە تاوانبار دەکات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
22كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









