
هێرشی حزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل
SNN
لە وەڵامی هێرشەکانی دوێنێ شەوی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ئەمڕۆ هەینی حزبوڵڵای لوبنانی لەناو خاکی وڵاتەکەیەوە هێرشێکی گەورەی مووشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد،زیاتر 60 مووشەکی پێوە ناوە و نائارامی لە سنوری هەردوو وڵاتدا دروستبووە.
ئەمڕۆ هەینی 20ی ئەیلوول، حزبوڵڵای لوبنانی، زیاتر 60 مووشەكی ئاڕاستەی باكووری ئیسرائیل كرد و چەندین پێگەی سوپای ئەو وڵاتەیان بۆردومان كرد.
سەبارەت بەو هێرشانە، حزبوڵڵا لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، لە هێرشە مووشەكییەكەدا فەرماندەیی بنەڕەتی بەرگری ئاسمانی و مووشەكی ناوچەی باكوری سوپای ئیسرائیلیان بۆردومان كرد، كە سەربازگەیەكی تایبەت بە مووشەكی تێدایە.
لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 150 مووشەك لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ناوچەكانی باكووری وڵات كراون و بەشی زۆری مووشەكەكان بەرپەرچ دراونەتەوە، هاوکات تائێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانییەكانی هێرشە مووشەكییەكە بڵاونەكراوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ شەو ئیسرائیل چەندی مووشەکی ئاڕاستەی پێگەکانی حزبوڵڵا لە لوبنان کردووە، جگە لەوەی ئامێرەکانی پەیجەری پیاوانی حزبوڵڵای تەقاندبووە کە بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران، هەر هەمان شەو حزبوڵڵا رایگەیاند بە توندی وەڵامی هێرشەکانیان دەدەینەوە.
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








