لە ئەنجومەنی دەوڵەتەوە بڕیارێك لەبەرژەوەندی شەهیدان و بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە دەدرێت

بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات وابڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجوومەنی دەوڵەت هەمواری یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی بكەن، بە گوێرەی ئەو هەموارەش یاسای مووچەی شەهیدان و بریندارانی هەڵەبجە و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان زیاد دەكرێت، مووچەی زیندانی سیاسی دەبێت یەك ملیۆن و 200 هەزار دینار.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەSNNی راگەیاند: بەگوێرەی هەمواری یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی لە عێراق بڕیاردرا كە بڕگەیەك بۆ هەموارەكە زیاد بكرێت، كە مووچە و ئیمتیازاتی شەهیدان و بریندارانی هەڵەبجە، لەگەڵ زیندانیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان بۆ پڕۆژە یاساكە زیاد بكرێت و جیاوازی پارەكەشیان لە پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان تەرخان بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی عێراق، كەمترین مووچەی زیندانی سیاسی، سێ ئەوەندەی كەمترین مووچەی خانەنشینییە، بەوجۆرەش مووچەی زیندانی سیاسی دەگاتە بڕی ملیۆنێك و 200 هەزار دینار، بۆ ئەومەبەستەش بڕیاردراوە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجوومەنی دەوڵەت هەمواری یاساكە بەو گۆڕانكارییەوە بنێردرێت بۆ پەرلەمان و لەماوەیەكی كەمدا پەسەند بكرێت.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لەكاتێكدایە بەر لە چەند ڕۆژێك یاسای شەهیدانی عێراق هەموار كرایەوە و هەموارەكەش لە پەرلەمان پەسەندكرا و بەگوێرەی ئەو هەموارەش سەرجەم ئەو پێشمەرگانەی لەدەرەوەی ناوچەكانی هەرێم شەهید بوون، مووچەكانیان هاوتای شەهیدانی عێراق دەكرێن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









