پزشکیان: ئەمڕۆ هیچ شەیتانێک ناوێرێت هێرش بکاتە سەر ئێران

مهسعود پزیشكیان، سهرۆككۆمارى نوێى ئێران | فۆتۆ: ئیرنا
SNN
مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆمار، لە کاتی نمایشی هێزە چەکدارەکان بە بۆنەی دەسپێکی حەفتەی بەرگریی پیرۆز لە نزیک مەزارگەی دامەزرێنەری گەورەی شۆڕشی ئیسلامی، رایگەیاند، ئەمڕۆ ئێمەین بەختەوەر بە بوونی فەرماندە و سەرباز و دەریاوانەکان کە دەسەڵاتمان لە هەوا و لەسەر زەوی بەهێز دەکەن.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمڕۆ بە توندی بە جیهان ڕادەگەیەنین کە جگە لە بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان، بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان وڵاتانی ئیسلامی، دەتوانین ناوچەکەمان لە ئارامی و ئاسایشدا بهێڵینەوە و شەرەف و شانازی خۆمان بە جیهان نیشان بدەین.
وتیشی: بەم هاوپەیمانییە دەتوانین ئیسرائیلی قۆرخکار و خوێنمژ و تاوانبار لە شوێنی خۆی دامرکێنین، کە ڕەحم بە پیاو و ژن و منداڵ ناکات. ئەگەر یەکڕیزیمان هەبێت و دەستمان یەک بخەین، ئیسرائیل ناتوانێت درێژە بە تاوانەکانی بدات.
سەرۆک کۆمار زیادی کرد: ئەمڕۆ دەسەڵاتی بەرگریی ئێرانی ئیسلامی لە بواری بەرگری و خۆپاراستن بە ئاستێک گەشەی کردووە کە هیچ شەیتانێک تەنانەت ناوێرێت بیر لە هێرش بۆ سەر ئێران بکاتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









