“هەوڵدەدەین پێش هاتنی وەرزی سەرما بەغدا نەوت بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بنێرێت”

نەوتی سپی
SNN
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق ، داوایان لە وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم دابین بكات و ئەوانیش وەڵامیان ئیجابی بووە.
غەریب ئەحمەد ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەكانمان بۆ دەستەبەركردنی ماف و شایستەكانی هاوڵاتییانی هەرێم لە بەغدا، قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە و بە نووسراوی رەسمیش داوامانلێكردوون پێش هاتنی وەرزی سەرما بەشە نەوتی سپی هاووڵاتییانی هەرێم بنێرێت.
ئاشكراشیكرد، ئەوان وەڵامەكانیان ئیجابی بووە، چاوەڕێین پێش هاتنی وەرزی زستان ئەو بڕە نەوتە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرن.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









