“لە زانکۆی دهۆک خوێندکاران ناچار دەکرێن ژمارەی کارتی دەنگدان رادەست بکەن”

عەلی حەمەسەعید-SNN
بەپێی زانیارییەکان لە زانکۆی دهۆک بۆ رادەستکردنی ژمارەی کارتی دەنگدان گوشار دەخرێتە سەر خوێندکاران و کۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت، پێویستە کارتی دەنگدان لای دەنگدەربێت و نابێت ئەو مافە پێشێل بکرێت، راشیدەگەیەنێت، خوێندکاران دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بوونی کارتی دەنگدان بۆ هەردەنگدەرێک پێداویستییەکی سەرەکییە و پێویستە دەنگدەر کارتی دەنگدانەکەی لای خۆیبێت، ئەوەش مافێکی سەرەتاییە و نابێت ئەو مافە پێشێل بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردەنگەدرێک فشاری لێبکرێت کە بەزۆر یان بۆ هەر مەبەستێکی دیکە کارتی دەنگدانی لێوەربگیرێت،پێویستە سکاڵا لەکۆمیسیۆن تۆمار بکات، بۆ ئەوەی ئێمەش بەدواداچوونی بۆ بکەین وئەو لایەنە ئاگاداربکەینەوە و پێمان ڕابگەیەنێت کە بە چ هۆکارێک دوای کارتی دەنگدانیان کردووە.
وتەبێژەکەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خوێندکارانەی کە دەوترێت لەزانکۆی دهۆک داوای کارتی دەنگدانیان لێکراوە، دەتوانن لە کۆمیسیۆن سکاڵا تۆمار بکەن بۆ ئەوەی ئێمەش لای خۆمانەوە زانکۆی دهۆک ئاگادار بکەینەوە کە بەچ مەبەستێک دوای کارتی دەنگدانیان لە خوێندکاران کردووە، چونکە ئەوە پەیوەندی بە ئازادی تاکەکەسییەوە هەیە.
وتەکانی وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی رانیارییەکانی SNN لەسەر بریاری سەرۆکی زانکۆی دهۆک پێویستە هەموو خوێندکارێکی زانکۆ ژمارە کارتی دەنگدان رادەستی ئیدارەی زانکۆ بکەن، ئەمەش پێچەوانەی بریارو رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









