“وەزارەتی تەندروستی لەبارەی نەخۆشی دەروونی كاندیدێكی پارتی پاشگەز دەبێتەوە”

د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە لەماوەكانی ڕابردوودا بەنوسراوێك كە واژۆی وەزیری تەندروستی و چەند پزیشكێكی پسپۆڕی بواری دەروونی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە كراوە كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە( باخان ئازاد) نەخۆشی دەروونی هەیە، بەڵام دوای ئەوەی وەك كاندید دیاری كرا، وەزیری تەندروستی لەو نوسراوە پاش گەزبووەتەوە.
د. ئازاد مستەفا، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ماوەی سێ ساڵە وەزارەتی تەندروستی بە بیانووی توشبووبوونی پزیشكێكمان بەناوی( باخان ئازاد) بە نەخۆشی ( سایكۆس) كە جۆرە نەخۆشییەكی دەرونییە ڕێگەیان نەداوە خزمەت بە كەرتی تەندروستی بكات، بەڵام لە ئێستادا لە وەزارەتی تەندروستییەوە نوسراوێك بۆ كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كراوە كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە ( باخان ئازاد) باری تەندروستی تەواوە و هیچ گرفتێكی دەروونی نییە.
لە نوسراوەكەی پێشتری وەزارەتی تەندروستی كە ئاراستەی بەرێوەبەرتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە كراوە جەخت لەوەكراوەتەوە كە پاڵپشت بەڕاپۆرتی پزیشكی تێهەڵچوونەوەی نەخۆشییەكانی دەروونی دوای پشكنینەوەی ( باخان ئازاد) بڕیاری لیژنە (سایكۆسسی درێژخایەنی هەیە پێویستە لەسەر چارەسەری دەروونی بەردەوام بێت و مۆڵەتی نەخۆشی بۆ ماوەی یەك ساڵی پێبدرێت).
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ( باخان ئازاد) لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی هەڵەبجە كاندید كراوە بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمان، لەدوای كاندیكردنیشی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ڕاپۆرتێك ئاراستەی كۆمسیۆن كراوە كە ناوبراو نەخۆشی دەروونی نییە و باری تەندروستی باشە.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









