مایۆزه‌ر تێچووی به‌خاكسپاردنی فلۆید له ئه‌ستۆ ده‌گرێت

فلۆید مایۆزەر
SNN Sport
لیونارد ئهلێربی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای( مایۆزه‌ر برۆموشنز ) به تۆڕی ( ئه‌ی ئیس ، بی ئین ) راگه‌یاند كه فلوید مایۆزه‌ر جۆنیۆر پاڵه‌وانی پێشووی بۆكسێن تێچووی به‌خاكسپاردنی جۆرج فلۆیدی ئەمریکی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه له‌م دواییانه‌دا گیانی له ده‌ستدا پاش ئه‌وه‌ی پۆلیسێكی سپی پێست به رانی فشاری خسته‌سه‌ر قورگی تا مردن .
تاوانی كوشتنی بێ ئه‌نقه‌ست ئاراسته‌ی دیرێك شوفێنی پولیسی سپی پێست كرا ،پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی هه‌ستان به‌ده‌ستگیركردنی فلوید-ی ( 46 ساڵ ) له مینیا پۆلیس و به‌رانی فشاری خسته سه‌ر قورگی بۆماوه‌ی (9) خولهك ، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته پارانه‌وه‌ی كه قۆڵبه‌ست كراوه و دراوه‌ته سه‌ر زه‌وی و ناتوانێت هه‌ناسه بدات .
هه‌ندێک له خۆپێشاندنه نارهزایتییهكان له سه‌ر كوشتنی فلۆید گۆڕدرا بۆ كرده‌وه‌ی تاڵانی و توندوتیژی ، ئه‌مه‌ش پاڵی به هه‌ندێک لە ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌كان نا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی شه‌وانه رابگه‌یەنن .
ئهلێربی دووپاتی كرده‌وه كه خێزانی فلۆید ئۆفه‌ره‌كه‌ی مایۆزهری قبوڵكرد بۆ پێدانی تێچووی به خاك سپاردنه‌كه ” دور نیه له من توڕه بێت بۆ ئاشکرا کردنی ئەمە ، به‌ڵام به‌ڵێ بێگومان ” مایۆزه‌ر ” تێچووی به خاك سپاردنهكەی لە ئەستۆ گرتووە “.
هه‌روه‌ها ئهلێربی وتی” مایۆزه‌ر له بیست ساڵی رابردوودا كاری هاوشێوه‌ی ئه‌نجام داوه و دووپاتی كرده‌وه كه پاڵه‌وانی پێشووی جیهان له پێنج ئاست و له 2017 وازی هێناوه به كۆیه‌كی نموونه‌یی گه‌یشته 50 بردنەوە بە بێ هیچ دۆڕانێک، ئاره‌زووی نه‌ده‌كرد باس له‌م بابه‌ته بكات” .
خێزانی فلوید رایگه‌یاند كه رۆژی سێشەممه‌ی 9/6 له هیوستن به خاك ده‌سپێردرێت.
بن كرامب پارێزه‌ری خێزانه‌كه له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی”له چاوه‌ڕوانی هاتنی واده‌ی رێوڕه‌سمی به خاكسپاردنه‌كه به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه له كاتژمێر ” 16.00 به كاتی گرینتش” له هیوستن شوێنی نێشتهجێبهبوونی خێزانه‌كه ، رێوه‌ڕه‌سمی ماڵئاوایی تری بۆ ساز ده‌كرێت له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری وڵات “.
روونیكرده‌وه كه یه‌كه‌مین رێوره‌سمی ماڵئاواییكردن پاش نیوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌ممه له مینیا پۆلیس له ولایه‌تی ” مینیسۆتای باكوور ” كه تیایدا فلوید گیانی له ده‌ستدا به‌رێوه‌ده‌چێت ، دواتر رۆژی شه‌ممه له كارلینای باكوور شوێنی له دایكبوونی ئه‌نجام ده‌درێت و رۆژێک پێش به خاك سپاردنه‌كه كه رۆژی سێ شه‌ممه له هیوستن له ولایه‌تی تێكساس كه تیایدا گه‌وره بوو ، به درێژایی ئێواره‌ی دووشه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی ده‌خرێتە روو بۆ جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سڵاوی ماڵئاوایی لێبكه‌ن”.
پزیشكی دادوه‌ری فه‌رمی به‌رپرس له توێكاری لاشه‌ی فلوید رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند كه ناوبراو به ” كوژراوی ” گیانی له ده‌ستدا ، پاش تووشبوونی به نۆره‌ی دڵ له ئاكامی فشارخستنه‌ر قورگی له لایه‌ن ئه‌ندامانی پولیسه‌وه و له ژێر كاریگه‌ری ماده‌ی بێهۆشكه‌ری ئه‌فیونی به‌هێزدا بوو .
هەروەها وتی ” فلۆید تووشی نۆره‌ی دڵ – سییه‌كان بووه به‌هۆی توندكردنی به سه‌ر زه‌ویدا له لایه‌ن پیاوانی پۆلیسه‌وه كه قورسایی خۆیان خسته سه‌ری ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له ژێر كاریگه‌ری ئارامكه‌ره‌وه‌ی فنتانیل بووە كه گیانی له ده‌ستدا كه له ئهفیونیاته به‌هێزه‌كانه”.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا پزیشكه دادوه‌رییه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه كۆچكردوو هۆكاری گرنگ تری هه‌بووه : ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان و به‌رزبوونه‌وه له فشاری خوێن ، ژه‌هراوی بوون به فنتانیل و ئهمفیتامیناتی خواردبوو له‌م دوایاندا .

We will soon make a re-branding
ئایار 17, 2021حەبیب مەرجی بۆ گەڕانەوە هەیە
كانونی دووه‌م 17, 2021رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 گفتوگۆ لەسەر هەڵوەشانەوەی یارییەکان دەکات
كانونی دووه‌م 12, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









