لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دادەكەن هەرێم لە %50ی داهاتی ناوخۆ بگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمەسەعید
لە كۆبوونەوەی شاندی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەوەخراوەتەڕوو كە ئەگەر هەرێم مەبەستییەتی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی چارەسەر ببێت پێویستە مانگانە هەرێم لە %50ی كۆی داهاتی ناوخۆ بگێڕێتەوە بۆ بەغدا، لەبەرامبەریشدا بەغدا مانگانە لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكات.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلە ئەنجامی دوو ڕۆژ كۆبوونەوەی شاندی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم لەبارەی پرسی مووچە و داهات و خەرجییەكانەوە ئەندامانی شاندەكە بە بەرپرسانی هەرێمیان وتووە، ئەگەر دەتانەوێت گرفتی مووچە بە یەكجاری چارەسەر بكرێت، ئەوا دەبێت پابەند بن بە رادەستكردنی لە %50ی داهاتی نانەوتی بە بەغدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەرلە كۆبوونەوەكاندا شاندی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە بەرسانی هەرێمیان ڕاگەیاندووە، ئەگەر هەر لەسەرەتای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی حكومەتی هەرێم پابەند ببوایە بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی ناو بڕیارەكەوە، ئەوا ئێستا دەمێك بوو گرفتەكانی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر كرابوو بەتایبەت بابەتی تەوتینی مووچە بۆیە ئێستاش كات لەبەردەستی حكومەت ماوە بۆ ئەوەی پابەند بێت بەو بڕیارانەوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە ئەندامانی شاندەكە بەڕوونی بە بەرپرسانی حكومەتیان ڕاگەیاندووە كە ڕادەستكردنی داهاتی ناوخۆ مەرجی سەرەكییە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەولێرو بەغدا و پاشان ئامادەكردنی لیستێكی مووچەی بێگرفت بەوجۆرەی وەزارەتی دارایی عێراق داوای دەكات نەك هەرمانگەو جۆرێك لیست ڕەوانەی بەغدا بكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









