
ئاراس محەمەد ئاغا
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ئەماژە بەوەدەکات یەکێتی چاوی لەوەیە لەسەرجەم بازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زۆرترین دەنگی دەنگدەران بەدەستبهێنێت، ئەوەش لەپێناو ئەوەی کە بتوانین لەم هەڵبژاردنەدا کۆتایی بە حوکمی خۆسەپێنی و قۆرخکاری بهێنین.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو پلانەی دامانڕشتووە مەبەستمانە کە لەهەرچواربازنەکەی هەڵبژاردن لەپلەی یەکەمدابین، چونکە هەموولایەک ئەو ڕاستییە دەزانن کەساڵانێکی زۆرە حزبێک قۆرخکاری لەسەرجەم جومگەکانی دەستەڵاتکردووە و خۆسەپێنی کردووە بەکارێکی ئاسایی بەتایبەت لە سنوری دهۆک و هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ڕێکخستنەکانی خۆمان لەسنووری پارێزگای دهۆک کۆبووینەتەوە وئامادەکاری پێویستمان کردووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باش لەڕۆژی دەنگدان هاووڵاتیان بڕۆنە سەرسندۆقەکانی دەنگدان وبەدەنگەکانیان کۆتایی بەحوکمی خۆسەپێنی و قورخکاری بهێنن لە سنووری پارێزگای دهۆک.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێكی چارەنووسسازە و یەكێتی دەیەوێت لەم هەڵبژاردنەدا سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت، بۆیە تەواوی ئامادەكارییەكی كردووە و دەیەوێت لەداهاتوودا حكومەتێكی خزمەتگوزار بێتەكایەوە کە جیاوازی لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم نەکات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









