
رەشەبای سلێمانی
SNN
شارەزایەکی کەشناسی کاتی کۆتاییهاتنی رەشەباکەی سلێمانی ئاشکرادەکات و دەڵێت:ئەو خێرایی بایەی ئێستا کە هەیە ئەمشەو ھەینی لەسەر شەممە بۆ شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە چالاکتر ئەبێت و نیوەڕۆی دووشەممە کۆتایی دێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە خێرای با ئێستا لە سلێمانی چالاکە لەنێوان 18-35کم لە کاتژمێرێکدا ئەمشەو ھەینی لەسەر شەممە بۆ شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە چالاکتر ئەبێت لەنێوان 20 تا 50کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا لە ئێوارەی یەکشەممەوە کەمدەبێتەوە و نیوەرۆی دووشەممە کۆتایی دێت.
دەشڵێت:”دوای ئەم بایە ئەگەر ھەیە کۆتای ئەم ھەفتە بەتایبەت 2/10/2024 کەشێکی ناجێگیری خێرایی بە بروسکە و باران لە ئەوروپاوە بۆ تورکیا و ناراستەوخۆ بۆ سەر ھەرێم کاریگەری ببێت ئەو حاڵەتانەش ھەموو شوێنێ ناگرێتەوە، بەڵام چاوەروانی بارانی بەھێز و لافاویشی لێدەکرێ لە مەجالێکی کەمدا لەسەر رووبەرێکی کەم ھەورێکی ستونی کەڵەکە بەبەھێزی گەشەبکات و تەرزە و بارانێکی زۆری لێببارێت”.
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:”لەکاتێکدا ناوچەی دراوسێ و نزیکتر لەم شوێنە بارانیش نەبارێت یان کەمبێت وەک بەشێک لە حاڵەتە باوەکانی وەرزی بەھار و سەرەتای پایز کە ئەم جۆرە بارانانە ھەیە کاتێک پلەی گەرمی شوێنەکان و شێ و پەستانی ھەوا ناجێگیرن کە لەیەک شوێندا دۆخەکە لەبار ئەبێت ھەموو ھەواکە کۆدەبێتەوە بەسەر شارێکدا یان شاخێکدا توندترین شێوازی کەش و ھەوا دروستەکات لەماوەیەکی خێرا و کورتدا”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









