مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر: ھەولێر لە دۆخێکی ژینگەیی زۆر خراپدایە و ئیدارەی شارەکە بێباکە لەبەرامبەری

SNN-
مەڵبەندی سێی ھەولێری یەکێتی رایگەیاند، ھەولێر لە دۆخێکی ژینگەیی زۆر خراپدایە و ئیدارەی شارەکە بێباکە لە بەرامبەر پیسبوونی و ھەوڵدەدات پاڵاوگە نایاساییەکان بکاتە یاسایی.
مەڵبەندی سێی ھەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەبەوەدەکات کە ھەولێر لە دۆخێکی ژینگەیی زۆر خراپدایە و مەترسی پیسبوونی ژینگەی گەورەی لەسەرە و ئیدارەی ھەولێر نەک ھەر بێباکە لەبەرامبەر پیسبوونی ژینگەی شارەکە، بەڵکو لە ھەوڵی ئەوەدایە پاڵاوگە نایاساییەکان بکاتە یاسایی، لەکاتێکدا رێژەی سەوزایی و دارستانەکان و پارکەکان دەرەقەتی ئەو دووکەڵە نایەت و لە دەرەوەی ستانداردی جیھانین.
لە راگەیەندراوەکەدا مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی دەڵێت:”لە ھەولێر نزیکەی 300 پاڵاوگەی نایاسایی و سێ ھەزار مۆلیدە ھەیە و یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل بە بەنزین و گاز کار دەکەن کە دووکەڵێکی زۆر خراپیان ھەیە و ژینگەی ھەولێر پیس دەکەن و دەبێتە ھۆی مردنی پێشوەختە و نەخۆشی شێرپەنجە”.
مەڵبەندی سێی ھەولێری یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، بە دەنگی دلێری ھەولێرییەکان کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن و دووکەڵی ژەھراوی دەھێنن.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









