
كارگهى پڕكردنهوهى بتڵى غازى ماڵان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژەبەوەدەكات، ئەمساڵ لە سلێمانی كێشەی كەمی غاز نابێت و نرخەكەشی بەرز نابێتەوە، جەختیش دەكاتەوە كە لیژنە هاوبەشەكان ئامادەكاریی تەواویان كردووە و لیژنەیەكی تایبەتیش چاودێری هێنان و دابەشكردن و نرخی غازی شل دەكات لە سنوری سلێمانی.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی بەSNNی ڕایگەیاند: ئەمساڵ لە سلێمانی كێشەی كەمی غاز نابێت و نرخەكەشی بەرز نابێتەوە و لیژنە هاوبەشەكان ئامادەكاری تەواویان كردووە، وەك چۆن لە ساڵانی ڕابردوودا نەمانهێشتووە لە سلێمانی قەیرانی غاز درووست بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەیەكی تایبەتیش چاودێری هێنان و دابەشكردن و نرخی غازی شل دەكات، ڕێگە بەهیچ كەس و كارگەیەك نادرێت نرخ لەسەر هاوڵاتییان زیاد بكات و ئەو لیژنەیە ڕۆژانە لە كاتژمێر چوار بۆ هەشتی بەرەبەیان چاودێریی كارگەكانی غاز دەكەن، دواتر چاودێریی نرخ و دابەشكردنی ئەو بڕە غازە دەكەین بەسەر هاوڵاتیاندا.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، داوای لە هاوڵاتییان دەكەین، هەر كاتێك غازیان بە زیاتر لە نرخی فەرمی پێفرۆشرا پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەكانەوە بكەن چونكە رێگە بە هیچ كەس و كارگەیەك نادرێت نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد بكات.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









