
وێنەی ئەو ورچەی لە باڵەکایەتی کوژرا
SNN
دەستەی ژینگەی هەرێم سکاڵای یاسایی دژی ئەو کەسانە بەرزکردووەتەوە کە ورچەکەی باڵەکایەتیان کوشتووە، لە بەرامبەریشدا وەک پێبژاردن داوای 20 ملیۆن دینار دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئەیلوول، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم ڕایگەیاند، نوێنەری یاسایی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگەی سۆران لە دادگای لێکۆڵینەوەی چۆمان ئامادەبوون بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەدژی کەسانێکی نەناسراو کە هەڵسابوون بەکوشتنی ( ورچێکی کێوی ) لەسنوری گوندی (وێزێ) سەربەقەزای چۆمان.
ئاماژە بەوەکراوە، کوشتنی ورچەکە بەپێی ڕێنمایی نوێی ژمارە (1ی ساڵی 2023)ی تایبەت بە ڕێکخستنی ڕاوکردن بە تاوانی ژینگەیی دادەنرێت و داوای بڕی 20 ملیۆن دینار پێبژاردن کراوە.
کۆتایی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو وێنەی ورچێک بڵاوکرایەوە کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە سنووری قەزای چۆمان کوژرا، ئەوەش ناڕەزایی زۆری ژینگەپارێزان و داکۆکیکارانی پاراستنی مافی ئاژەڵانی لێکەوتەوە و داوایان لەلایەنی بەرپرسکرد دەستبەجێ ئەو کەسانە دەستگیربکەن کە هۆکاری کوشتنی ورچەکە بوون، چونکە بەو کارەیان سروشتی ژینگەی ناوچەکەیان شێواندووە.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









