لەبارەی هاككردنی ئامێرەكانی دەنگدان كۆمیسۆن دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و لایەنە سیاسییەكان

ئامێری هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی هەر لە ئێستاوە هەندێك لایەنی سیاسی ترسیان لەوەهەیە كە دەستكاری ئەنجامی دەنگەكان بكرێت لەڕێگەی هاككردنی ئامێرەكانی دەنگدانەوە، بەڵام وتەبێژی كۆمیسۆن دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و لایەنە سیاسییەكان كە لەم هەڵبژاردن ڕێوشێونی وا توند گیراوەتە بەر پەنابردن بۆ ئەو كارانە هیچ سودێكی نابێت و تەنها بۆ دروستكردنی گومانە لەسەر كارەكانی كۆمیسیۆن.
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی دەستكاریكردنی ئەنجامەكان یان پەنابردن بۆ هاككردنی ئامێرەكانی دەنگدان، جگە لەوەی دەنگۆیەكە بۆ ساردكردنەوەی هاووڵاتیان لە بەشداریكردنیان لە دەنگدان هیچی دیكە نییە، چونكە ئامێرەكانی دەنگدان هاك ناكرێن و لیژنەی ئەمنیی تایبەتیش بۆ پرۆسەكە و ئامێرەكان پێكهێنراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە چەندین جار دڵنیایمان داوەتە لایەنە سیاسییەكان جگە لەوەی ئەنجامەكان بە ئەلیكترۆنی دەژمێردرێن لەهەمان كاتیشدا هەر لەناو بنکەکانی دەنگدان ژماردنی دەستیش ئەنجام دەدرێت، ئەگەر جیاوازی ئەنجامەكان لەنێوان ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنی لە %5 بوو ئەوا ژماردنی دەستی بۆ تەواوی سندووقەكانی ئەو بنكەیە دەكرێت و ئگەریش لەو ڕێژەیە زیاتر بوو ئەوا تەواوی سندوقەكانی ئەو بنكەیە دەگوازرێنەوە بۆ ئۆفیسی سەرەكی كۆمیسیۆن و لەوێ بڕیاری لەسەر دەدرێت.
ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن جەختیشی لەوەكردەوە، ئەو ئامێرە ئەلیكترۆنیانەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەكاردێن، زۆر پێشكەوتوون و بە بێ بەكارهێنانی ئەینتەرنێت كاردەكەن، ئەوەش هێندەی دیكە ئەگەری هاككردنیان كەمدەكەنەوە بۆیە با دەنگدەران و لایەنە سیاسیەكانیش دڵنیابن كە یاری بە ئەنجامەكانەوە ناكرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









