پنتاگۆن هەڕەشە لە ئێران دەکات لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا
SNN
وەزیری بەرگری ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاندووە، پشتگیری لە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەکات بۆ لەناوبردنی حزبوڵڵای لوبنانی، دەڵێت “ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل ئەنجامی باشی نابێت”.
لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەربڕی بۆ لەناوبردنی حزبوڵڵای لوبنانی، هاوکات هۆشدایی بە ئێرانیش داوە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل رووبەڕووی لێکەوتەی جددی دەبێتەوە.
ئۆستن لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نوسیوویەتی “ئێمە، هاوڕابووین لەسەر پێویستیی لەنێوبردنی ژێرخانی هێرشبردن بەدرێژایی سنوور بۆ ئەوەی حیزبوڵڵای لوبنان نەتوانێت هێرشی هاوشێوەی 7ـی ئۆکتۆبەر، بکاتە سەر کۆمەڵگەکانی باکوری ئیسرائیل.”
وەزیری بەرگریی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە، “ئێران رووبەڕووی لێکەوتی جددی دەبێتەوە ئەگەر هێرشی سەربازیی راستەوخۆ بکاتە سەر ئیسرائیل.”
ئەمە لە کاتێکدایە، سوپای ئیسرائیل بە چری ناوچەکانی باکوری لوبنان بۆردوومان دەکات بەتایبەت ئەو شوێنانەی چەک و کەرەستەی سەربازی و پیاوانی حزبوڵڵای تێدایە، لە دواین هێرشیاندا حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنانیان کوشتووە و بەردەوامن لە هێرشەکانیان کە بەهۆیەوە سەدان کەس ئاوارەبوون و چەندین کەسی سڤیلیش کوژراون و بریندار بوون.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
21كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









