لەم مانگەوە فەوجی یەك لە لیوای یەكی هێزە هاوبەشەكانی پێشمەرگە سودمەند دەبن لە هاوكاری هاوپەیمانان

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
فەرماندەیەكی لیواهاوبەشەكانی هێزی پێشمەرگە ئاشكرایكرد، لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان توانیان بگەنە ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی كە لەم مانگەوە ئەو هاوكارییەی بۆ لیواهاوبەشەكان تەرخان دەكرێت پێشمەرگەكانی فەوجی یەك لە لیوای یەكیش سودمەند ببن.
ئەحمەد سەعید، فەرماندەی فەوجی یەك لە لیوای یەكی ليواهاوبەشەكانی پێشمەرگە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای چەندین جار كۆبوونەوەمان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان دواجار توانیمان بگەینە ڕێككەوتن كە لەم مانگەوە ئەو بڕە هاوكارییەی كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە مانگانە بۆ لیوا هاوبەشەكان تەرخاندەكرێت بەسەر پێشمەرگەكانی فەوجی یەك لە لیوای یەكیش دابەشبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانگی پێشوو بڕی هاوكارییەكە كە درایە هێزەكانی پێشمەرگە لە لیواهاوبەشەكان بڕی 402 هەزار دینار بوو، بۆیە ئەگەر هێزی دیكە لە فەوج و لیواكانی دیكە كەمنەكرێتەوە بە چوونی پێشمەرگەكانی فەوجی یەك بۆسەر ئەو هاوكارییە ئەوا بڕەكەی كەمدەبێتەوە بۆ خوار 400 هەزار دینار.
ئەو بەرپرسەی فەوجی یەك لە لیوای یەكی لیواهاوبەشەكان ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا دیار نییە كەی هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر هێزەكانی لیوا هاوبەشەكان خەرجدەكرێت، بەڵام ئەوە پەیوەندی بەدابەشكردنی مووچەوە نییە و لەلایەن هاوپەیمانانەوە تەرخاندەكرێت و هەركات دابینكرا بەسەر پێشمەرگەكاندا خەرجی دەكەین.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









