دوای تێکچوونی دۆخی لوبنان، هەرێم چاوی لە بازرگانە لوبنانییەکانە

لوبنان
SNN
بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی ئسیڕائیل بۆ سەر پێگە و بنکەکانی حزبوڵای لوبنانی، دۆخێکی ئەمنی نا سەقامگیر و خراپ باڵی بەسەر وڵاتی لوبناندا کێشاوە و لەکاتی ئیستاشدا هەرێمی کوردستان چاوی بڕیوەتە سەرمایەدارەکانی لوبنان تا بیانهێنێتە نێو هەرێمەوە.
فەرمان حسێن، شارەزای بواری ئابووری ئاماژە بەوە دەکات، هەرێمی کوردستان خاک و شوێنێکی گرنگە بۆ وەبەرهێنان، جا لە بوارەکانی گەشتوگوزار یاخود نیشتەجێبوون و یاخود کشتوکاڵی، دەستی بیانی بەلای خۆیدا رادەکێشێت تا وەبەرهێنانی گەورەی تێدا بکەن.
فەرمان دەشڵێت، لەکاتی ئیستادا ژمارەیەکی زۆر سەرمایەداری وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و تورک و ئێران، لە هەرێم سەرقاڵی کاری بازرگانی خۆیانن، دوای تێکچوونی دۆخی لوبنانیش وا پێشبینی دەکرێت کە دەوڵەمەند و سەرمایەدارێکی زۆری لوبنانی روو لە هەرێم بکەن بۆ وەبەرهێنان، کە یەکەم بەهۆی نزیکی ناوچەکە و دووەم بەهۆی نزیکی کلتوری و نەتەوەی لوبنان و هەرێم.
وتیشی “سەرمایەدارانی لوبنان زیاتر لە بوارەکانی گواستنەوە و نیشتەجێبوون و گەشتیاریدا ئەزموونیان هەیە کە هەرێمی کوردستان لەم کاتەدا پێویستی بە هەر سێ جۆر لە وەبەرهێنانە بە تایبەتی کەرتی گەشتوگوزار کە ماوەی 10 ساڵێک دەبێت لە هەرێم بوژانەوەی بەخۆوە بینیوە”.
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








