بازنەی زەڕایەنی بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندیان بە ڕیزەكانی یەكێتییەوە كرد

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمشەو بەرپرسی بازنەی زەڕایەن و سكرتێرو هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەو بازنەیە سەرجەمیان وازهێنانی خۆیان لە ڕیزەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند و پەیوەندییان بە ڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كرد بۆ درێژەدانیان بە خەبات و پاڵپشتیكردنی لیستی 129ی یەكێتی.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە SNNدراون دوای گۆڕینەوەی بیروڕاو لەسەر خواستی خۆیان ئەمشەو بەفەرمی بازنەی زەڕایەنی بزوتنەوەی گۆڕان لەناحیەی زەڕایەنی سەر بەقەزای شارەزوور پەیوەندییان بە ڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كردوو وازهێنانی خۆیان لە ڕیزەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند.
ئاماژە بەوەشكراوە، پەیوەندیكردنی بەرپرسی بازنەی زەڕایەن لەگەڵ هەڵسوڕاوان و سكرتێرانی ناوبازنەی زەڕایەن دوای ئەوە دێت كە ئەو هەڵسوڕاوانەی گۆڕان داوای كۆبوونەوەیان لە (حامید حاجی غالی) و چەند بەرپرسێكی دیكەی یەكێتی كردبوو بۆ ئەوەی بێنە ناو ڕیزەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و دوای كۆبوونەوەكەش بەفەرمی هاتنە ڕیزەكانی یەكێتی .
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە بەرپرسی بازنە و سەرجەم ئەو هەڵسوڕاوانەی بزوتنەوەی گۆڕان كە هاتوونەتە ناو ڕیزەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ سەرخستنی لیستی 129ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دەنگدانیان بە كاندیدەكانی یەكێتی راگەیاندووە.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









