” چاومان لە دەنگی خەڵکە بۆ ئەوەی داگیرکەرییەکانی تورکیا رابگرین”

SNN-عەلی حەمە سەعید
كاندیدێكی لیستی 129ی یەكێتی نشتیمانی كوردستان جەخت لەوەدەكاتەوە كە ئەو بەرنامە گشتگیرەی یەكێتی دایڕشتووە بۆ ئەوەی لە خولی شەشەمی پەرلەمان كاری لەسەر بكات، تەنها هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەڵكوو خزمەتكردن بە ناوچە دابڕاوەكانیش بە ئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین داگیركارییەكانی توركیاش ڕادەگرین.
شێرزاد شێخانی، كاندیدی ژمارە 13 لە لیستی 129ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بازنەی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: وەك چۆن یەكێتیی نشتیمانی كوردستان و خودی سەرۆك ( بافل جەلال تاڵەبانی) لە رابردوودا هەموو هەوڵە سیاسییەكانی لەپێناو گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕێندراوەكاندا بووە بەپێی دەستور بۆ سەر ئیدارەی هەرێم، لە ئێستاشدا سوورە لەسەر یەكلاییكردنەوەی ئەو پرسە، بۆ ئەمەش لە بەرنامەی لیستی 129ی یەكێتی ئەوەهاتووە كە ماددەی 140 كاراتر بكاتەوە و سەرجەم بڕگەكانی جێبەجێ بكرێت، هەروەها پلانێكی تۆكمەی بۆ سەرجەم سێكتەرەكانی ناوجە دابڕێندراوەكان داڕشتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كێشەی ناوچە دابڕێندراوەكان یەكێكە لەو بابەتە گرنگانەی كە یەكێتیی نیشیمانیی كوردستان كاری بۆدەكات پێشتر بینیمان بۆ ماوەی حەوت ساڵ پارێزگاری كەركوك عەرەب بوو، بەڵام یەكێتی بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵابانی توانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنێت، هەروەها یەكێتی خۆی بە خاوەنی ناوجە دابڕێندراوەكان دەزانێت،هاوكات ئێستا داگیركاری توركیاش دەستی پێكردووە و ناوچەیەكی بەرفراوانی لە پارێزگای دهۆك داگیركردووە و نایەوێت بگەڕێتەوە، بنكە سەربازییەكانی سوپای توركیا ژمارەیان لە 50 بنكە زیاترە لە ناوچەكانی دهۆك و ئامێدی و بادینان بۆیە بە ئەركی خۆمانی دەزانین لەپەرلەمانەوە كۆتایی بەو داگیركراییە بهێنین.
ئەو كاندیدەی لیستی 129ی یەكێتی لە بازنەی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، چاومان لە دەنگی خەڵكە تا بتوانین لەڕێگەی دەسەڵاتەوە و بە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عیراق چارەسەرێك بۆ ئەو داگیركارییەی توركیا بدۆزینەوە، چونكە ئەوە پێشێلكاری یاسا نێودەوڵەتییەكانە، پارتی دیموكراتی كوردستان رێگای دا بە سوپای توركیا بێت و خاكی كوردستان داگیربكات، چونكە پێشڕەوییان بۆ دەكات لەوانەیە لە هەندێك شوێندا شەڕیشیان بۆبكەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









