“بەهۆی (هەژماری من)ەوە هەر مانگەو گرفتێك بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستدەبێت”

هەژماری بانکی لە هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات پشتگیری و پشتیوانی لە بڕیارەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەین بۆ ڕاگرتنی پڕۆژەی (هەژماری من) و دەستپێكردنی تەوتین لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵیەكانی عێراقەوە، چونكە بەوهۆیەوە هەر مانگەو گرفتێك بۆ ناردنی پارە دروستدەبوو.
شێخ عەبدول قەرەداغی، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی فەرمانبەران بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان لقی سلێمانی پشتگیری و پشتیوانی لە بڕیارەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەین بۆ ڕاگرتنی پڕۆژەی هەژماری من و دەستپێكردنی تەوتین لە ڕێگەی بانگە فیدڕاڵیەكانی عێراقەوە، چونكە پێمان وایە كە ئەو پرۆژەیە لەبەرژەوەندی لایەنێكی سیاسی بوو هاوكات هۆكارێكیش بوو بۆ ئەوەی مانگانە لە بەغداوە گرفت بۆ ناردنی پارە دروست ببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری ڕاگرتنی كاركردن بە پرۆژەی هەژماری من لە ئەمڕۆوە كاری پێدەكرێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، ئەوەش بە ئاراستە چارەسەركردنی كێشەی فەرمانبەران و موچەخۆران و كۆتاییهێنان بەو بارودۆخە ئێستا بەرۆكی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی گرتووە.
سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی فەرمانبەران ئەوەشی خستەڕوو،ماوەیەكی زۆرە موچەخۆرانی هەرێم بەدەست نەبونی موچە، دواكەوتنی موچە و پاشەكەوتی موچەوە دەناڵێنن، هاوكات بانكی TBI لە هەرێمی كوردستان لقی هەیە و ڕەزامەندیان داوە بۆ تەوتینی موچەی فەرمانبەران، بەڵام كەمتەرخەمیەكە لای حكومەتی هەرێمەوەیە كە تا ئێستا بەوكارە هەڵنەستاوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









