
SNN-
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکی جەنگی نێوان وڵاتەکەی و غەززە نزیكەی 26 هەزار موشەك لە غەززە و لوبنانەوە هەڵدراوە بۆ ئیسرائیل 800 چەكدار لە لوبنان كوژراوەو زیاتر لە 10 هەزار پێگەش كراوەتە ئامانج و 726 سەربازیشمان کوژراوە.
سوپای ئیسرائیل لە یەكەمین ساڵیادی حە*ماس بۆ سەر ئوردوگا جولەكەنیشینەكانی دەوروبەری كەرتی غەززە، كە بەدوایدا هەڵمەتێكی سەربازی گەورەی دەستپێكردو تاوەکو ئێستاش بەردەوامە، دەڵێت: زیاتر لە 40 هەزار ئامانجیان لەماوەی ساڵی رابردودا پێكاوەو 4700 تونێلیان دۆزیوەتەوەو، هەزار پێگەی تەقاندنی موشەكیان خاپوركردووە.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەكردووە: 726 سەرباز لە 7 ئۆكتۆبەری ساڵی 2023-وە كوژراون، كە 380 كەسیان لەو رۆژەدا كوژراون، 346 سەربازیش لە هێرش بۆ ناو غەززە كوژراون، كە لە رۆژی 27 ئۆكتۆبەری2023 وە دەستیپێكردووە.
ژمارەی سەربازە بریندارەكانی ئیسرائیل لەو كاتەوە تائێستا گەیشتووەتە 4576 سەرباز، 56 سەربازی دیكەش گیان لە دەستداوە، لە ئەنجامی روداوەكان لە دەرەوەی كردەوە سەربازییەكان.
هەر بەگوێرەی ئامارەكانی سوپای ئیسرائیل، لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگەوە 13.200 موشەك لە غەززەوە هەڵدراوە بۆ ئیسرائیل، 12.400 موشەكی تریش لە لوبنانەوە هەڵدراوە، هاوكات 60 موشەك لەسوریاو 180 موشەك لە یەمەن و 400 موشەك لە ئێرانەوە.
دەشڵێت:”لە ماوەی ئەو ساڵەدا 800 تیرۆرستیان لە لوبنان كوشتووەو 4900 ئامانجیان پێكاوە لە ئاسمانەوەو 6000 هەزار ئامانجیش لە زەوییەوە، هەروەها 8 فەرماندەی لیوای گروپە چەكدارەكانیان لە غەززە كوشتووە لەگەڵ نزیكەی 30 فەرماندەی كەتیبەو 165 فەرماندەی سریە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









