
خۆراک
وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئاسایشى خۆراک بۆ ماوەى ساڵێکى تەواو گەرەنتی کراوە و مەترسى لەسەر نییە.
لە یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانى بۆ کەرتى تایبەت، کە لەبەغداد بەڕێوەچوو، ئەسیر غەریرى وەزیرى بازرگانی عێراق رایگەیاند، عێراق ساڵانە پێویستی بە زیاتر لە چوار ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنم لەگەڵ 10 بەشەخۆراکی ساڵانە هەیە.
دەشڵێت:”وەزارەتەکەى پلانێکی ستراتیجی سەبارەت بە یاسای ئاسایشی خۆراک داڕشتووە و کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی بڕی پێویستیان خۆراکیان بۆ ماوەى ساڵێک تێدایە و بە تەواوی پێداویستییەكانی سەبەتەی خۆراك مسۆگەر بكرێت”.
دەربارەی پەسەندکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک وەزیری بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد:”پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن پەرلەمانەوە رەنگدانەوەی زۆری لەسەر دەستەبەرکردنی کۆگاکردنى خۆراک هەبووە”.
ئەو وتانەی وەزیری بازرگانیی عێراق لە کاتێکدایە، کە مەترسی هەیە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بگاتە عێراق و گرفت بۆ پێداویستییە خۆراکییەکان دروستبکات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








